یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ته‌واو ئه‌وی ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له رێگری یانه‌ی شاهانه ده‌كات له به‌رامبه‌ر هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید گه‌ر بێت‌و به درێسی رۆخی بلانكۆسه‌وه بێنه نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و هانی تیپه‌كه‌یان بده‌ن، له به‌یاننامه‌كدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رایگه‌یاندوه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه به درۆ ده‌خاته‌وه كه باس له كگاری له‌و جۆره ده‌كرێت و ده‌ڵێت، وه‌كو هه‌میشه یاریگای بێرنابیۆ ده‌رگای واڵایه به‌رووی هه‌موو تیپ و هانده‌رێكدا و سه‌ربه‌ستانه ده‌توانن شێوازی پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕن، یانه‌ی ریاڵ روونی ده‌كاته‌وه، رێژه‌ی بلیتی هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید وه‌كو خۆی جێگیر كراوه كه له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه ئیمزا كراوه‌و به هه‌مان شێوه‌ی یاریه‌كانی رابردوو هانده‌ران به‌و رێژه‌ی دیاریكراوه ده‌توانن له یاریگای بێرنابیۆ ئاماده‌بن، ریاڵ رایده‌گه‌ینێت به هیواین ئه‌م دێربیه بۆنه‌یه‌كی تۆپی پێ بێت، بۆیه پێویوست ناكات هیچ كه‌سێك هه‌وڵبدات له ناو و ناوبانگی ئه‌م یاریه كه‌م بكاته‌وه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP