له ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی جامی رابیته‌ی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را، تێیدا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی ده‌سته‌به‌ر كردوو پێیه‌كیشی خسته یاری فیناڵی جامه‌كه، كاتێك له ژێر ناونیشانی دیداری چوونی پێش كۆتایی جامه‌كه، شه‌یتانه سوره‌كان رووبه‌رووی یانه‌ی نۆتینگهام فۆرستی خاوه‌ن یاریگا بونه‌وه، له‌و یاریه‌دا یانه‌ی مانچسته‌ر ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردوو یاریه‌كه‌شی به سێ گۆڵی خاوێن به بردنه‌وه‌ی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه، كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان راشفۆرد و فاوت و برۆنۆ فێرناندێزه‌وه ئیمزایان له‌سه‌ر هه‌رسێ گۆڵه‌كه‌ی مانیونایتد كرد، به‌مه‌ش له یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا كه له‌سه‌ر قه‌ڵای ئۆڵترافۆرد ئه‌نجامد ده‌درێت، یانه‌ی مانی‌و ئه‌ركی ئاسان ده‌بێت كاتێك له رۆژی 31ی ئه‌م مانگه‌دا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP