یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ئه‌وروپا و به تایبه‌ت له خولی یانه‌كانی ئیسپانیا به‌ته‌واوی ئاستی به‌ره‌و پێش چووه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه ، یه‌كێك له گرنگترین هۆكار و چه‌كه به‌هێزه‌كانی ئه‌م ئاسته به‌رزه، مارك ئه‌ندریه تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی و گۆڵپارێزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه ،له‌م وه‌زره‌دا و له‌كۆی 17 یاری كه‌له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پارێزگاری له تۆڕی گۆڵی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كردوه توانیوێتی ئاستێكی نمونه‌یی پێشكه‌ش بكات و ته‌نها له‌شه‌ش بۆنه‌دا تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی هه‌ژێنراوه ، به‌مه‌ش واته له 13 یاریدا مارك ئه‌ندریه تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی فریاد ڕه‌سی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بووه و دیوارێكی پۆڵاین بووه به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی تیپی به‌رامبه‌ر.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌م وه‌زه‌دا هێڵی به‌رگری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له به‌رز ونزمييه،به تایبه‌ت به‌هۆی پێكانه‌وه كه له چه‌ندین یاریدا یاریزانانی سه‌ره‌كی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه نه‌یانتوانیوه به‌شداری بكه‌ن ، به‌ڵام تیرشتیگن زۆر به‌به‌هێزی ده‌ركه‌وتوه‌و رێگه‌ی نه‌داوه به ئاسانی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بهه‌ژێنرێت.
تیرتشیگن له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و پێنج خوله گه‌وره‌كه یه‌كێكه له باشترین گۆڵپارێزه‌كان و ژماره و داتاكان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه كه ئه‌و گۆڵپارێزه ئه‌ڵمانیه به‌باشترین ساته‌كانیدا تیپه‌ڕده‌بێت، به‌جۆرێك خاوه‌ن به‌هێزترین په‌رچه‌كردار بووه و 85 له‌سه‌دای سه‌رجه‌م لێدانه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه و بۆ هه‌ر یارییه‌ك 0.35 گۆڵی لێكراوه ، به پێی ئه‌م ژماره‌و داتایه‌نه‌ش بێت له ئێستادا مارك ئه‌ندریه تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی باشترین گۆڵپارێزی ئه‌وروپایه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP