یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال درێژه به‌كاری سیاسی خۆی ده‌دات و خۆشگوزه‌رانی و ئارامی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی كردوه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "سه‌رۆك بافڵ ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا داخوازی هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكرێت".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕكردووهتهوهو له دوو رۆژی رابردوودا له به‌غدا چاوی به ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و باڵیۆزی وڵاتان كه‌وت و جه‌ختی له‌پێویستی كۆتایی هێنانی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه.
له‌به‌غداوه ئارامی زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت
حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به سایتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌كاره‌كانی سه‌رۆك بافڵ دا به‌ڕوونی هه‌ست به‌وه‌ده‌كرێت كه سه‌رجه‌م ئه‌جێندا و هه‌نگاوه‌كانی هاوشێوه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله و درێژه‌پێده‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه كه مام له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ شیعه‌و سونه‌و توركمان و لایه‌نه سیاسییه عیراقییه‌كان دروستی كردبوون، كه مه‌به‌ستیش لێی دروستكردنی متمانه‌یه له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عیراق".
"سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌غدای كردووه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی، چونكه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێمان وایه تا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا باشتر بێت زیاتر ده‌توانین خزمه‌ت به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی ناوچه دابڕێنراوه‌كان بكه‌ین، هه‌ربۆیه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامییه" حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: "سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دركی به‌وه‌كردووه دابڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌رووی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی، زیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت ".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راشیگه‌یاند:"سه‌رۆك بافڵ ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا داخوازی هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكرێن و ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵك فه‌راهه‌م بكرێت، ئه‌م هه‌وڵانه‌ش ته‌نها كورد لێی سوودمه‌ند نابێت به‌ڵكو بۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی عیراقه".
یه‌كێتی سیاسه‌ت ده‌خاته‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا و ده‌یه‌وێت سیاسه‌ت بخاته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك بافڵ له‌گه‌ڵ وه‌فده باڵاكانی حكومه‌ت و لایه‌نه عیراقییه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه.
چرۆ حه‌مه شه‌ریف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" سه‌رۆك بافڵ هه‌وڵی نێوه‌ندگیری له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق ده‌دات كه به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌یه‌وێت سیاسه‌ت بخاته‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك".
ده‌شڵێت:"نه‌ك ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له عیراقیش سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌وڵی لێكنـزیكبوونهوهی لایه‌نه‌كان ده‌دات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك و ئارامی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق".
له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی پێشكهشكردو له‌ئێستادا هه‌ندێك له بڕگه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتییش هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕه‌كانی دیكه‌ی بڕگه‌كانی دیكه‌ی پرۆژه‌كه چڕكردوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداو ئارامی و خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP