دوای بڕیاره‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌خستنه‌خواره‌وه‌ی باڵۆنێكی چینی له‌كه‌ناراوه‌كانی كارۆلینای باشور له‌زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، حكومه‌تی چـیین هاته‌ده‌نگ‌و به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌ئه‌مریكا گـرت.
شه‌وی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیه‌وه له‌كه‌ناراوه‌كانی كارۆلینای باشوور له‌زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، باڵۆنه چینییه‌كه‌یان خسته‌خواره‌وه، كه‌ڕۆژی هه‌ینی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندبوو، باڵۆنێكی سیخوڕی چیـنیی له‌ئاسمانی شاری مۆنتـانـا بینراوه، كه‌شوێنێكی هه‌ستیاری ئه‌مریكایه‌و چه‌ندیین بنكه‌ی سه‌ربازی تایبه‌ت به‌دروستكردنی موشه‌كی بالیستی لێیــه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چـیین، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌خنه‌ی تونـد له‌ئه‌مریكا ده‌گرێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناره‌زایی توند به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی هێــزو هێرشكردنه‌سه‌ر باڵۆنه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، پێشووتر بۆ واشنتـن ڕوونكرابوه‌وه كه‌باڵۆنێكی مه‌ده‌نییه‌و بــۆ توێژینه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا هه‌ڵدراوه.
ڕاشیگه‌یاندوه، ئه‌مریكا به‌خستنه‌خواره‌وه‌ی باڵۆنه‌كه كارێكی زیاده‌ڕۆییانه‌و پێشێلكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێت: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌مافی خۆمان ده‌زانین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP