هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی تاران و واشنتۆن، ڤلادیمیێر پوتن سه‌رۆكی روسیا پێشنیاز ده‌كات، ئیستانبوڵ وێستگه‌ی دانوستان بێت له‌گه‌ڵ ئۆكراین، شه‌ڕ‌ی چه‌ندین رۆژی نێوانی هندستان و پاكستان زیاتر له 30 ده‌وڵه‌تی جیهانیی هێنایه‌سه‌ر خه‌ت و داوای راگرتنی به‌په‌له‌ی شه‌ڕ‌یان كرد، دوای هه‌ر ئاڵۆزیی و شه‌ڕ‌و جه‌نگێكی كورت و دڕ‌ێژخایه‌ن، رێگه‌كه‌ی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ مێزی دیالۆگی چاره‌سه‌ر، هه‌موان رازین كه دیالۆگ كوده‌تا به‌سه‌ر شه‌ڕ دا بكات
واشنتۆن و تاران
دوای هه‌فته‌یه‌ك له دواكه‌وتنی خولی چواره‌می دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان تاران و واشنتۆن، ئه‌مڕ‌ۆ 11/5/2025 له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان كۆبوونه‌وه.
عه‌باس عیراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی تارانی كرد و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است سه‌رپه‌رشتی تیمی واشنتۆن بوو.
ئه‌مڕۆش چواره‌م خولی دانوستانی نێوان واشنتۆن و تاران به‌ڕێوه‌چو و به‌پێی میدیا ئێرانییه‌كانش بڕ‌یاره له داهاتووییه‌كی نزیكدا خولێكی دیكه به‌ڕێوه‌بچێت.
روسیا و ئۆكرانیا
سه‌رۆكی روسیا پێشنیازی دانوستانی راسته‌وخۆی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئۆكرانیا له ئیستانبوڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئاگربه‌ستی یه‌ك مانگی جه‌نگ راگه‌یه‌ندراوه، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌كۆشكی كرێملن ڤیلادیمیر پوتن داوای دانوستانی راسته‌وخۆی نێوان روسیا و ئۆكرانیای كرد و پێشنیازیشی كرد، دانوستانه‌كه له ئیستانبوڵی توركیا بێت و له رۆژی 15ـی ئایاری 2025ـه‌وه ده‌ستپێبكات.
هه‌روه‌ك پێشنیاز بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ ده‌كات ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، كه‌له ساڵی 2022دا ته‌واونه‌كران، به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته.
هندستان و پاكستان
هه‌واڵی راگرتنی شه‌ڕ‌ی نێوان هندستان و پاكستان كه شه‌وی رابردوو 10/11/5 راگه‌یه‌ندرا، بووه بابه‌تی گه‌رم و به‌په‌له‌ی میدیاكان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاند.
دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌شه‌ڕ، نزیكه‌ی 30 ده‌وڵه‌تی جیهان نێوه‌ندگیریان كرد و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "دوای كفتوگۆ و نێوه‌ندگیری واشنتۆن هه‌ردوولا به راگرتنی شه‌ڕ رازیبوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ئاشكرایكرد: "بۆ ئه‌و هه‌وڵه نزیكه‌ی 30 ده‌وڵه‌تی به‌شداربوون و هه‌وڵه دیپلۆمساییه‌كانیان سه‌ریگرت و به‌رهه‌مداربوو".
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، بڕ‌یاره سبه‌ی دوو شه‌ممه 12-5-2025 هندستان و پاكستان له‌سه‌رمێزی دانوستان بۆ چاره‌سه‌ر كۆببنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP