ڤلایدیمیر پۆتن سەرۆکى رووسیا، لە کۆنفرانسێکى
رۆژنامەوانیدا لە کۆشکى کرێملن، داواى دانوستانی راستەوخۆی نێوان رووسیا و
ئۆکرانیاى کرد و پێشنیازیشیکرد، دانوستانەکە لە ئیستانبوڵى تورکیا بێت و لە رۆژی
15ـى ئایاری 2025ـەوە دەستپێبکات.
دەشڵێت: پێشنیاز بۆ دەسەڵاتدارانی کیێڤ دەکەن ئەو
گفتوگۆیانە دەستپێبکەنەوە، کە لە ساڵی 2022دا تەواونەکران، بەبێ هیچ مەرجێکی
پێشوەختە.
پوتن ئاماژەى بەوەشدەکات، بەمنزیکانە لەگەڵ رەجەب
تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا قسە دەکات و داواى لێدەکات ئاسانکاریى بۆ
دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان بکات.
پوتن باسی لەوەشکرد: رووسیا پێشتر چەندین جار
دەستپێشخەرییەکانی بۆ راگەیاندنى ئاگربەست خستووەتەڕوو، بەڵام ئەم دەستپێشخەرییانە
جار لە دوایین جار لەلایەن ئۆکرانیاوە تێکدراون. بەم شێوەیە، کیڤ پێشێلی ئاگربەستى
30 رۆژەى راگرتنى هێرشەکانى بۆ سەر دامەزراوەکانى وزە لە 18ـی ئادار تا 17ـی نیسان
کردو نزیکەی 130 جار بۆردوومانى ئەو
دامەزراوانەى کردووە".
شەممەی رابردووش ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی شانبەشانی
ئەمریکا، هۆشدارییان بە رووسیا دا بۆ رازیبوونی بە ئاگربەستێکی بێمەرج، بۆ ماوەی
30 رۆژ، کە لە سەینێوە دەستپێبکات،
هەڕەشەی ئەوەشیانکرد، ئەگەر ئەو ئاگربەستە رەتکاتەوە، گەمارۆیەکی گەورەی نوێی
ئابوورى بەسەردا دەسەپێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP