پاش شکانی ئاگربەستی نێوانیان؛ دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەردوو وڵاتی هیندستان و پاکستان زیاددەکات.
دۆناڵدترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند“ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەم دوو
نەتەوە گەورەیەدا، بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکەم”.
ئەمەش پاش ئەوە دێت، دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا
ئاگربەستی نێوان هیندستان و پاکستان راگەیاند، بەڵام دوای چەند سەعاتێک ، شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دەستیپێکردەوە و
هەردوولا یەکتریان بە شکاندنی ئاگربەستەکە تۆمەتبارکرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP