دوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان
پاكستان و هیندستان، بە نێوەندگیری سەرۆكی ئەمریكا، شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی
پاكستان ئەو ئاگربەستەی بە سەركەوتن بەسەر
هیندستاندا وەسفكرد بەوهۆیەوە پیرۆزبایی لە گەلی پاكستان كرد.
راشیگەیاند، سەركەوتنێكە نەك تەنها بۆ هێزە
چەكدارەكان، بەڵكو بۆ هەموو میللەتەكەیان، هەروەها وتیشی، مێژوو ئەوەی لەبیر
ناچێتەوە كە هێزە چەكدارەكان و فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەیان لە ماوەی چەند
سەعاتێكدا سوپای هیندستانیان بێدەنگ كرد.
هاوكات، سەرۆك وەزیرانی پاكستان جەختیكردەوە لە
گرنگی هەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان
هەردوو وڵات، دیارترینیان دابەشكردنی سەرچاوە ئاوییەكان و ناوچەی كشمیری كێشە
لەسەرە، جەختی لەوەشكردەوە، كە داوای دیالۆگی جددی لەگەڵ نیودەلهی دەكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP