لیبرۆن جەیمس بوو بە ئەفسانە لەبیرنەكراوەكەی nba

وەرزش
12:18 - 2023-02-08

لیبرۆن جەیمس بوو بە ئەفسانە لەبیرنەكراوەكەی   nba 
ئاكۆ بیبانی 
تۆماركردنی ئەو خاڵە ساتێكی مێژویی بوو بۆ لیبرۆن جەیمس ئەفسانەی مێژووی تۆپی باسكەی ئەمریكا و دەستەكانی بۆ ئاسمان بەرزركردەوە و هەموان هەستانە سەرپێ ، ساتە وەختێكی مێژووی ، چەپلە رێزان و فرمێسكی شادی تێكەڵ بەیەكدی بوو ، جەیمیس بوو بە گۆڵكاری یەكەمی خولی باسكەی یانەكانی ئەمریكا بە تۆماركردنی زۆرترین خاڵ لە مێژوودا  كەریم جەباریش وەك رێزێك لە جەیمیس چەپڵەی بۆ لێ دەدات .
لیبرۆن جەیمس ئەفسانەی مێژووی تۆپی باسكەی ئەمریكا ، لە بەیانییەكی زوودا خۆر ئاسا دەركەوت و مژدەی رۆژێكی نوێی هێنا ،  لەگەڵ كزە بای زستاندا هات و ریكۆردە مێژوویەكانی پێچایەوەو وێنەی خۆی وەك ئەفسانەیەكی لە بیرنەكراو لە جیهانی تۆپی باسكە نەخشاند و بەهەموانی ووت ، ئیدی من سەردار و یاریزانە لە بیرنەكراوەكەی باسكەم ، ماوەی 39 ساڵە ، ریكۆردی مێژووی تۆماركردنی زۆرترین خاڵ لە خولی باسكەی یانەكانی ئەمریكا بە ناوی كەریم عەبدولجەبارەوە چەسپێنراوە ، كەریم لەماوەی یاریكردنی  387. 38  خاڵی لە جیهانی باسكەدا تۆماركردوە .
 لەدوای گەیشتن بەو ژمارە پێوانەییە و بە دیاریكراوی دوای هەشت مانگ ، مندالێك لەدایك بوو،  وەك ئەوەی بۆ شكاندنی ئەو ژمارەیە دروست بووبێت ئەویش لیبرۆن جەیمیس بوو كە لە ئێستادا لە ریزەكانی یانەی لۆس ئەنجەلس لیكەرز یاری دەكات ، سەرباری ئەوەی یانەكەی وەك پێویست نیە لەم وەرزەی  NBA  بەڵام وەك هەمیشە ، جەیمیس خاوەن بڕیار و هێز و ئەزمونە و هێشتا یاریزانە سەرنج راكێشەكەی پێشووە كە 20 وەرزی تەواوی لەشەقەی باڵی داوەو ئەوەی لە جیهانی باسكەدا قورس و دژوار بووە ئەو ئەفسانەیە بە گۆچانە سیحراویەكەیەوە پێی گەشتووە ، جەیمس خاوەن جەستەیەكی بەهێز و باڵایەكی بەرزە  لە دواین دەسكەوتی مێژوویدا كە لیبرۆن جەمیمسی ئەفسانە لەسەر ناوی خۆی تاپۆی كرد ئەویش بەدەستهێنانی زۆرترین خاڵە لە مێژووی باسكەی ئەمریكا ، لە دواین یاریدا بەرامبەر بە یانەی ئۆكلاهۆما سیتی  جەیمیس 36 خاڵی بەدەستهێنا لە دووری شەش مەترەوە بەمەش لیبرۆن جەیمیس بە تۆماركردنی 388. 38  بووە بەیەكەم یاریزان لە مێژوودا ئەو ژمارەیە بەدەسبهێنێت كە پێشتر بە جیاوازی یەك خاڵ بەناوی كەریم عەبدولجەبارەو بووە .
لە مێژووی پیشەگەری خۆیدا لیبرۆن جەیمیس چوار جار وەك باشترین یاریزانی باسكە و 4 جاریش وك باشترین یاریزانی وەرز دیاریكراوە ، 19 جار بەشداری لە یاری  نمایشكاری  ئەلستار كردوە دووجار میدالیای ئاڵتونی ئۆلۆمپیادی لەملكراوە ، لە ئێستاشدا تەمەنی 38 ساڵە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP