ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15ی شوبات 2023 روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند، داعش 12 كه‌سی لەسێدارە داوە كه پێشتر رفاندبوونی، هاوكات چارەنووسی 63 ڕفێندراوی دیکەش لە بیابانی (ته‌دمور) نادیارە.
ڕوانگەکە ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" ئه‌و كه‌سانه نزیكه‌ی پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لەکاتی کۆکردنەوەی (دومه‌ڵان) لە بیابانی (ته‌دمور) لە ڕۆژهەڵاتی (حمص) داعش رفاندبوونی.
باسی له‌وه‌شكردووه:" ڕفێنراوەکان كه ژن و منداڵیان تێدایه زۆربه‌یان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی(دومه‌ڵان) بوونه‌و له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه رفێندراون."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو:"داعش سه‌رقاڵبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و جیهانی به كاره‌ساتی زه‌مین له‌رزه‌كانی توركیا‌و سوریا بۆ په‌لاماره‌كانی وه‌ك ده‌رفه‌تێك قۆستووه‌ته‌وه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP