له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی ئیسرائیلی كه‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كێكی نیشته‌جێبوونی دیمه‌شقی كـرده‌ئامانج، به‌هۆیه‌وه 15 كه‌س كوژراون، سوپای سوریاش ڕایگه‌یاند، پێنج كه‌سیان كوژراوه.
ڕوانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت، بۆردومانه‌كه گه‌ڕه‌كی كـه‌فر سوسێـی باشووری ڕۆژئاوای دیمه‌شقی كردووه‌ته ئامانج كه‌یه‌كێكه له‌به‌ناوبانگترین گه‌ڕه‌كه‌كانی پایته‌ختی ســـوریا.
هاوكات، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، لێپرسراوی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، له‌بۆردومانه‌كه‌دا 15 كه‌س كوژراون كه‌له‌نێویاندا هاوڵاتی مه‌ده‌نی و دوو ژن هــه‌ن.
میدیاكانی سوریا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌هێرشه‌كه له‌لایه‌ن به‌رگریی ئاسمانی سوریاوه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه دووه‌مــجاره كه‌ئیسرائیل له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2023دا سـوریا بۆردومانبكات، یه‌كه‌میان له 2ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدابــوو، له‌ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س كوژران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP