ئه‌مریكا 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌به‌خشێته هه‌ر كه‌سێك زانیاریی سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌ی نوێی قاعیده پێشكه‌ش بكات.
ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا( FBI) رایگه‌یاند، به 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه ده‌كات زانیاریی سه‌باره‌ت به (سه‌یف ئه‌لعه‌دل) به‌رپرسی نوێی تاقمی تیرۆرستی قاعیده پێشكه‌ش بكات و ببێته ده‌ستگیركردنی.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان (سه‌یف ئەلعەدل) سەرکردەی نوێی تاقمی قاعیدەیه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێش زیاتر لە شەش مانگ لله هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مریكا ئەیمەن زەواهیری سه‌ركرده‌ی تاقمی قاعیدەی تیرۆرست له سنووری شاری كابول كوژرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP