وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، سوپای ئۆكرانیا تۆمه‌تبار
ده‌كات كه پلان بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی داده‌ڕێژێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
ژماره‌یه‌ك کۆنتێنەری "ماددە تیشکدەرەکان"ی لە ئەوروپا به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
وەزارەتی بەرگریی روسیا لەراگەیەندراوێکدا
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، بۆ ئەنجامدانی چەند کردەیه‌ك، ژمارەیەک کۆنتێنەری ماددەی
تیشکدەرەوە كه (بەشێکە لەماددەی ئەتۆمی) لە خاكی وڵاتێكی ئەوروپاوە رەوانەی ئۆکرانیا
کراون، کە بۆ پیسکردنی ناوچەیەکی ناوخۆیی بەکاردەهێندرێت.
به وته‌ى به‌رگریی روسیا، ئامانج لە بەکارهێنانی
ئەو ماددە تیشکدەرانە لەلایەن (كیێڤ)ه‌وه، تۆمەتبارکردنی سوپای ڕوسیایە بەوەی
"هێرشی بێ جیاوازییان بۆ سەر دامەزراوە مەترسیدارە تیشکدەرەکانی ئۆکرانیا ئەنجامداوە
و هەر ئەمەش بۆتە هۆی دزەکردنی ماددە تیشکدەرەکان و پیسبوونی ناوچەکە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر کۆنستانتین گاڤریلۆڤ
سەرۆکی وه‌فدی ڕوسیا بۆ دانوستانەکانی (ڤیەننا) ڕایگەیاندبو:"ڕادەستکردنی بۆمبی
یۆرانیۆمی دروستکراوی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ، لەلایەن مۆسکۆوە وەک بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی
پیس تەماشا دەکرێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP