ڕاهێنەری یانەی لایبزیگ یانەی شاهانەی بێ هیوا كرد

وەرزش
17:37 - 2023-02-23

ڕاهێنەری یانەی لایبزیگ یانەی شاهانەی بێ هیوا كرد
سەرەڕای بەستنەوەی ناوی جۆسكۆ گڤاردیۆڵی كرواتی بە ریزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە, بەڵام ماركۆ ڕۆز ڕاهێنەری یانەی لایبزیگی ئەڵمانی بە تەواوی یانەی شاهانەی بێ هیوا كرد بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە كرواتیە, ماركۆ ڕۆزی ڕاهێنەر ڕایگەیاندوە گڤاردیۆڵ لەگەڵ یانەكەیان بەردەوام دەبێت و بەهیچ شێوەیەك نیازی جێهێشتنی ڕیزەكانی تیپەكەی نیە و هەست بەئاسوودەی دەكات, ئەم ووتانەی رۆزی راهێنەر لە كاتێكدایە و لە ماوەكانی رابردوودا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەهەوڵدابوو گڤاردیۆڵی بەرگریكار بگوازێتەوە ڕیزەكانی.. ئەویش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی كە لەگەڵ هەڵبژاردەی ووڵاتەكەی و یانەكەی پێشكەشی دەكات 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP