بلینکن: ئامادەین لە بواری کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمیدا لەگەڵ روسیا رێكبكه‌وين

جیهان
18:36 - 2023-03-02

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا ڕووسییەکەی لە پەراوێزی لوتکەی گروپی بیست، پشتڕاستیکردەوە کە واشنتۆن ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ مۆسکۆ بکات لە بواری کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمیدا.

بلینکن ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا هەمیشە کراوە دەبێت بۆ کارکردن لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی.

وتیشی: "من بە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیام گوت، هەرچییەک لە جیهاندا ڕووبدات یان لە نێوانماندا، ئەمریکا هەمیشە ئامادە دەبێت بۆ هاوکاریکردن لە بواری کەمکردنەوەی ستراتیژی چەکی ئەتۆمیدا بە هەمان شێوەی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت تەنانەت لە لوتکەی جەنگی ساردیشدا”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە لاڤرۆڤی ئاگادار کردووەتەوە لە پێویستی گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ جێبەجێکردنی پەیماننامەی ستارت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP