وه‌زاره‌تی دارایی:400 ملیاره‌كه‌ خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت

کوردستان
12:52 - 2023-03-13


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆسه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت راگه‌یاند.
 
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌، لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم.
 
 ره‌وانه‌كردنی ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك "قه‌رز" له‌ ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌ژمارده‌كرێت تا یەکلاییکردنەوەی پشكی کورد له‌ بودجه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP