له‌ دیداری سلێمانیدا (عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌ نێوه‌ندی ئاڵنگارییه‌ جیهانییه‌ نوێییه‌كان) باس و تاوتوێده‌كرێت

کوردستان
13:05 - 2023-03-13


 
 بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەكە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان)، دیداری سلێمانی دەستپێدەكات كە كۆنفڕانسێكی ئاستبەرزی سیاسییە و تیشك دەخاتە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشور و لەلایەن پەیمانگای لێكۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان (IRIS) لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوە دەبرێت. 

ئەمە بۆ جاری حەوتەمە زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی دیداری لەم جۆرە ساز دەكات و تێیدا بابەتەكانی وەك سیاسەت، ئابوری، ژینگە، یاسا، مافی مرۆڤ، تەندروستی، وزە و چەندین پرسی دیكەی گرنگ باس دەكرێن.

لەماوەی دوو رۆژی دیدارەكەدا كەسانی بیرمەندو وپسپۆڕ و شارەزا و بڕیاربەدەستانی ناوچەكە و جیهان كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسە هەر دیارە ناوچەییەكانی جیهان و خستنەڕووی بیروبۆچوونەكانی ئێستا و ئەو خاڵانەی جێی ناكۆكین، ئەمە دەرفەتێكی دەگمەنە بۆ كۆكردنەوەی كەسانی خاوەن بەرژەوەندی لە كاروباری هەرێمی لەگەڵ كەسانی بیرمەند و سیاسی، لەپێناو ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی سیاسی و ستراتیژی كە لە جیهانی ئەمڕۆكەدا جێی بایەخ و گرنگیپێدانن. 

دیداری سلێمانی لەلایەن راگەیاندنەكانەوە گرنگییەكی بەرچاوی پێ دەدرێت و چەندین چاوپێكەوتن و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ كەسایەتییە دیارەكاندا ئەنجام دەدرێت كە دواجار پێشنیار و چارەسەر بۆ پێشهات و كێشە ناوخۆیی و جیهانییەكان دەخرێنەڕو. 

دروشمی ئەمساڵی دیدارەكە بریتییە لە "پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەكە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان".

جگە لە بەشداربووانی ناو دیدارەكە، ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندنی ناوخۆ و بیانی سەرقاڵی رووماڵكردنن و وەك روداوێكی گرنگی راگەیاندن لێی دەڕوانرێت. 

دیداری سلێمانی هەوڵدەدات بیرۆكە و گفتوگۆكان وەربگێڕێتە سەر كردارو سیاسەتی كۆنكرێتی كە بتوانێت گۆڕانكاری لە ژیانی خەڵكدا دروست بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP