فلادمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا، بۆ پاراستنی ناو‌و ناوبانگی سوپا‌و هێزه تایبه‌كانی، چه‌ند پرۆژیاسایه‌ك په‌سه‌ندده‌كات.
به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی سه‌رۆكی روسیا ئیمزای كردووه، هه‌ر كه‌سێك ناو و ناوبانگی ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداریی له ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ن به ئه‌نقه‌ست ناشرین بكات سزای توند ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ش به توندی سزا ده‌درێت كه چه‌ند جارێك به نایاسایی ده‌چێته نێو داموده‌زگا گرنگه حكومییه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی روسیا ده‌ركردووه، هه‌روه‌ها ناوناوبانگی سوپای روسیا به‌تایبه‌تی هێزه تایبه‌ته‌كانی له‌نێوه‌نده سیاسی و رۆژنامه‌وانی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و جه‌ماوه‌رییه‌كان ره‌خنه‌ی توندی سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له ئۆكرانیا لێده‌گیرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP