بەڕێزان بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووس و کارمەندانی دەنگی گەلی کوردستان
لە ٤٤ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی گەلی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شانازی بە مێژووی درەوشاوەی دەنگی گەلی کوردستانەوە دەکات کە لە رۆژگاری سەختی خەباتدا وێستگەیەکی گرنگی جۆشدانەوەی گیانی کوردایەتی بوو و لە سەروەختی راپەڕینیشیدا، بزوێنەری شۆڕشگێڕان بوو لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و سەرفرازی.
هیوادارم هەڵگر و پارێزەری ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییەبن و لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا هاوشانی بەرەوپێشچوونە میدیاییەکان، ئەرکەکانتان بەجێبهێنن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP