توركیا چیتر رێگا به‌ باركردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌ به‌نده‌ری‌ جه‌یهان نادات

عێراق
10:12 - 2023-03-25



به‌پێی میدیاكانی توركیاو عێراق  كه‌ له‌ له‌زاری‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، "دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی لە دۆسیەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌ریم لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاری دەرکردووه‌و توركیاش بڕیاری‌ داوه‌ كه‌ چیتر به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندیی‌ حكومه‌تی‌ عێراق رێگا به‌ باركردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌ به‌نده‌ری‌ جه‌یهان نادات.

به‌ وته‌ی میدیاكانی عێراق "ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا به‌ به‌غدایان راگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندیی‌ به‌غدا، رێگا به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ هه‌رێم له‌ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانه‌وه‌ ناده‌ن".

 هاوكات ماڵپەڕی "ئارگوس میدیا"ی توركیا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تورکیا بڕیاریداوه‌ رێگە نادات ئەو بارانەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانه‌وه‌ هەڵدەگرن، بەبێ رەزامەندیی بەغدا، بەندەری جەیهان بەجێبهێڵن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی رابردوو محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌ردانی توركیای كردو له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆبوه‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ ئه‌نكه‌ره‌ به‌ سه‌ركه‌وتوو ناوبرد.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP