ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌كات.
كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ته‌نها یه‌ك ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت، ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ی عێراق و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌عات ٩ی شه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، زیاتر له دوو هه‌فته‌یه پڕۆژه یاسای بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه‌و رۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی راده‌ستی لیژنه‌ی دارایی كرد، به‌ڵام به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، بودجه‌كه كه‌موكورتی زۆری تێدایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP