شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵه‌كانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ كرد.
له‌وباره‌یه‌وه د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، له‌دانیشتنی شه‌وی ڕابردوودا به‌ئاماده‌بوونی 235 په‌رله‌مانتار خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه كـــرا.
له‌پڕۆژه‌یاساكه‌دا نرخی نه‌وت به 70 دۆلار بــــۆ هه‌ر به‌رمیلێك خه‌مڵێندراوه‌و، نرخی هه‌ر 100 دۆلاریش به 130 هه‌زار دینار دیاریكراوه.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه، پێویسته عێراق ڕۆژانه سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌بكات، له‌و بره 400 هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت.
قه‌باره‌ی بودجه كه‌له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكــرا، 199 ترلیۆن و 22 ملیار دیناره، كۆی داهاتی عێراقیش بۆ ساڵی ٢٠٢٣ به ١٣٤ ترلیۆن و ٥٥٢ ملیار دینار خه‌مڵێندراوه، به‌وه‌ش كورتهێنان له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌گاته ٦٤ ترلیۆن و ٤٦٩ ملیار دینار.
دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه كرا، پڕۆژه‌یاساكه ده‌درێت به‌لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان، دواتر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP