حه‌یده‌ر حه‌نون سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ساڵی رابردوودا تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دراوه‌ته‌پاڵ هه‌زار و ٨٨ فه‌رمانبه‌ر، كه ٣٤یان پله‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و باڵاترن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تۆمه‌ته‌كان جیاوازن، ٤٢یان تۆمه‌تی به‌رتیلدان و ١٠٤یان تۆمه‌تی دزی و ٧٠٨یان تۆمه‌تی تێپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دراوه‌ته‌پاڵ، هه‌روه‌ها ٤٤یان تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و ١٦٣ كه‌سیشیان تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داراییان دراوه‌ته‌پاڵ.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایین و تۆمه‌تباركراون، ١٠٧ كه‌سه، كه چواریان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتین و ١٥٨ تۆمه‌تباریش فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنن، له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ١٢٦ تۆمه‌تبار هه‌یه و ٩٢یان له وه‌زاره‌تی نه‌وت و ٨٨یشیان له وه‌زاره‌تی دادن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP