ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکان و گواستنەوەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند:"لەئەگەری بێ ئەنجامبونی هەوڵەکان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا، عێراق ئاسمانی ئێران و سوریا وەک جێگرەوەی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی به‌كارده‌هێنێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و گواستنەوە لە ئه‌نجومه‌نه‌كه، بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوه، "لایەنی عێراقی دەڵێن هه‌مو ڕێگه‌یەکی یاسایی و دیبلۆماتی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌گرینه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی نه‌بو به‌ناچاری ده‌بێت به‌دوای جێگره‌وه‌دا بگه‌ڕێین، ڕه‌نگه بژارده‌ی یه‌كه‌م به‌كارهێنانی ئاسمانی ئێران یاخود ئاسمانی سوریا بێت".
ئه‌و ئەندامەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران:" هۆشداریدا لە زیانەکانی ئەم داخستنە بە تایبەت لە ڕوی ئابورییەوە و وتی، "ئه‌م ده‌روازه ئاسمانییه كه به‌ڕووی سلێمانی داده‌خرێت له‌ڕاستیدا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر گۆشه‌گیركردنی شاری سلێمانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی سلێمانی و ئابووری سلێمانی ده‌بێت".
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە لایەنی عێراقی بڕیارەکەی تورکیایان بەلاوە سەیر بووە و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی نیگه‌ران بوون چونکە پێشتر ئاگادار نەکراونەتەوە.
کاروان یاروەیس دەڵێت: "پێشتر لایەنی دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی ئیمه‌یڵێكیان بۆ هاتووه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی توركیاوه كه ده‌ڵێت 'ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌وان به‌پێی بڕیارێكی سه‌رووی خۆیانه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه ئاراسته‌یان كراوه، له‌ئیمه‌یڵه‌كه وانوسراوه کە پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌منی بێت".
وتیشی، "ده‌بوایه پێشتر به ره‌سمی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه چونكه ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌یه و سه‌روه‌ری ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ده‌پارێزرێت و به‌ڕێوه ده‌بردێت، چونكه پێشتر هیچ گله‌یی و گازنده‌یه‌كی ره‌سمی و ناره‌سمی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیاوه له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نه‌بووه".
ئەو دەڵێت هیچ سه‌رپێچیەکی ئه‌منی یان ته‌كنیكی یان پێشێلکردنێکی ئه‌و بنه‌مایانه نەبووە كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی جیهانی جێبه‌جێی ده‌كات له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP