فراكسیۆنی یەكێتی بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان: لەئاست هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بێ‌دەنگ نه‌بن

عێراق
11:25 - 2023-04-08

فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داواش لە حكومەت  و پەرلەمانی عێراق دەكات، لەئاست ئەم پێشێلكارییە بێنە دەنگ. 

داواش لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوی فرۆكەوانی نێودەوڵەتی (ئیكاو)ش دەكات، فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بپارێزن".

فراكسیۆنی یەكێتی لەپەیامه‌كه‌یدا ئاماژەی بۆئەوەشكردوە كه‌: " داخستنی ئاسمانی توركیا بەرووی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەبێ هیچ هۆكارێكی ئەمنی و تەكنیكی، ماییەی نیگەرانی قوڵمانە و لەگەڵ یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان یەكناگرێتەوە".

 فراكسیۆنی یەكێتی داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی عێراق كردوە، "لە ئاست ئەم پێشێلكارییانەی سەر سەروەری خاك و ئاسمانی عێراق  بێدەنگ نەبن" و دەشڵێت، "داوا لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوی فرۆكەوانی نێودەوڵەتی (ئیكاو) دەكەین فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بپارێزن و لەئاست بەناهەق سزادانی ئەم فرۆكەخانە نێودەوڵەتییە بێدەنگ نەبن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP