سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، له بهیاننامهیهكدا كه ئهمڕۆ ٨ی نیسانی ۲۰۲۳ بڵاوكراوهتهوه، بەردەوامبونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئیدانه دهكات و جەختیش دەکاتەوە کە هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیا بەردەوام بن لەتۆقاندنی خەڵکی مەدەنی بە بیانووی بوونی هێزی دژ بەئەوان لە خاکی عێراقدا.
دهقی بهیاننامهكه:
بەیاننامە
بەردەوامبونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ، ودواییان بۆردومانی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی.
لە کاتێکدا ئێمە ئیدانەی ئەم کردەوە ناڕەوایە دەکەین دژ بە عێراق و سەروەرییەکەی، جەختیش لەوە دەکەینەوە کە هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیا بەردەوام بن لەتۆقاندنی خەڵکی مەدەنی بە بیانووی بوونی هێزی دژ بەئەوان لە خاکی عێراقدا. لەم بارەیەوە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و داوای لێبوردنێکی فەرمی لەو کردەوانە بکات و ئەو هێرشانە بوەستێنێت و کێشە ناوخۆییەکانیان چارەسەر بکات، بەکردنەوەی دەروازەیەک بۆ دیالۆگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.
ئەگەر ئەم جۆرە هێرشانەش دووبارە بکرێنەوە، هەڵوێستێکی توند وەردەگرین بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی لە داهاتوودا.
سەرۆکایەتی کۆمار
٨ی نیسانی ۲۰۲۳
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP