هادی عامری: داوا له‌ توركه‌كان ده‌كه‌ین كۆتایی به‌ گێچه‌ڵه‌كانیان بهێنن

عێراق
14:13 - 2023-04-08

عادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت:"داوا له‌ توركه‌كان ده‌كه‌ین كۆتایی به‌م گێچه‌ڵانانه‌یان بهێنن."

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در: جه‌ختیكرده‌وه‌:"بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی سلێمانی بێ‌ پاساوه‌، جار  به‌هه‌ر بیانووییه‌ك بێت و قبوڵناكه‌ین و به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین"

هادی عامری وتی:"داوا له‌ توركه‌كان ده‌كه‌ین كۆتایی به‌م گێچه‌ڵانه‌یان بهێنن"

وتشی:"ئه‌گه‌ر ناچار بكرێین، رێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌رو ره‌نگه‌ هه‌موو جۆره‌ هاورده‌كردنێك له‌گه‌ڵ توركیا ببڕین" 

  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP