رۆژی 9ی نیسانی 2003 له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكراو له گۆرەپانی فیردۆسی پایته‌خی عیراق په‌یكه‌ری سه‌دام حسێن روخاند وه‌ك ره‌مزێك بۆ تێكشاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و ئیدی كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی 24ساڵه‌ی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی هات.
زۆر هۆكار بۆهێنانه خواره‌وه‌ی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی له‌كورسی ده‌سه‌ڵات هه‌بوون، دیارترین پاساوه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ روخاندنی سه‌دام حسێن بریتی بوون له: به‌رده‌وامبوونی حكومه‌تی عیراق له جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به پشكنینی چه‌كه كۆكوژه‌كان و به‌رده‌وامی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام له سه‌ر دروستكردنی ئه‌و جۆره‌چه‌كانه وپاڵپشتی له تیرۆری جیهانی ده‌كات به تایبه‌ت ڕێكخراوی قاعیده.
پێش هێرشكردنه‌سه‌ر به‌غدا ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی داوایان له سه‌دام حسێن ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عس و سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی عیراق كرد كه ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێت و عیراق جێبێهڵێت، به‌ڵام سه‌دام حسێن به داواكه رازی نه‌بوو هه‌ربۆیه ئه‌مریكا بڕیاریدا كه له سه‌عاتی سفردا هێرش بكاته سه‌ر عیراق و كۆتایی به‌ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی بهێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP