سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوا له بانكی ناوه‌ندی ده‌كات، سه‌رجه‌م بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كان لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌م مانگه‌دا و به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه رابگرن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه واژۆی ئیحسان یاسین عه‌وادی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ره ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی كراوه تێیدا هاتوه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رجه‌م بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كان پابه‌ندبكه‌ن له‌م مانگه‌دا و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، وه‌رگرتنی قیستی ئه‌و پێشینانه‌ی پێشتر دراوه به‌فه‌رمانبه‌ران رابگرن و لێیان وه‌رنه‌گرن.
تا ئێستا بانكی رافده‌ین له هه‌رێمی كوردستان نیه تاوه‌كو فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وه‌رگرتنی پێشینه‌كان سودمه‌ندبن، به‌ڵام دوای كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌و بانكانه له موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش له وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزانه سودمه‌ند ده‌بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP