وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كۆڵێته‌وه‌

عێراق
21:49 - 2023-04-09


وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی سلێمانی دەکات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند:" سبەینێ وەفدێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران دەگاتە سلێمانی بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی."

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، وەفدەکە لەلایەن عەباس زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

رۆژی شەممە، دوای رۆژێک لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەفدێکی باڵای عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە گەیشتە سلێمانی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP