وەزیری کۆچ و كۆچبه‌ران: حكومه‌تی هه‌رێم رێگریی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كات

عێراق
12:18 - 2023-04-10



وەزیری کۆچ و كۆچبه‌رانی حکومەتی فیدراڵی عێراق، دووپاتیکردەوە:"وەزارەتەکەی هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر بەڕێوەبردنی کەمپی ئاوارەکان له‌ هەرێمی کوردستاندا نییەو حكومه‌تی هه‌رێمش رێگریی ده‌كات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان"

ئیڤان فائق جابرۆ وەزیری کۆچ و كۆچبه‌رانی حکومەتی فیدراڵی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ڕەشید) ڕایگەیاند: "هیچ دەسەڵاتێکیان بەسەر بەڕێوەبردنی کەمپی ئاواره‌كان له‌ هەرێمی کوردستاندا نییە، هیواداریشه‌ حکومەتی هەرێم ڕێگە بەو خێزانە ئاوارەبووانە بدات کە ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، هاوکارشیان بن بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسێی ئاوارەكان."

جابرۆ داواشی له‌ سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کرد، کە پێشێلکارییەکانی ئه‌ندامانی حزبەکەی بەرامبەر بە ئاوارەکانی نێو کەمپه‌كان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ڕابگرێت و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌: " بەرپرسی کەمپەکان له‌ هەرێمی کوردستان وەزارەتی ناوخۆیە، ئیدارەی نێو کەمپەکانیش ڕێکخراوی بارزانییە".

وەزیری کۆچ و کۆچبەران، سوپاسی حکومەتی هەرێمش دەکات کە ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەیان په‌ناداوه‌، بەڵام پێویستە دەرگایان بکرێتەوە و ڕێگە بدرێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، نەک دەرگایان بە ڕوودا دابخرێت و ڕێگرییان لێبکرێت لە ئه‌و کەمپانە چۆڵبكه‌ن”.

باسی له‌وه‌شكرد:" زۆرێک لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان باس لە پیچشێلكاریی نێو کەمپی ئاواره‌كانی هەرێمی کوردستان دەکەن" 
وەزیری کۆچ و کۆچبەران وتی:" 26 کەمپ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، تا ئێستا یەک كه‌مپ دانه‌خراوە".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، لە کۆتایی ساڵی 2021 رایگه‌یاند كه‌:" سەرجەم کەمپی ئاوارەکانیان لە پارێزگاکانی عێراق داخستووه‌، جگە لە كه‌مپه‌كانی نێو هەرێمی کوردستان."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP