ڕاوێژكارێكی دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: نرخی دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه ١٣٢ هه‌زار دینار و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له دابه‌زین.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند، نرخی دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه له‌و نرخه‌ی، كه بۆی دانراوه، كه ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر ١٣٢ هه‌زار دینارە، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌یه و توانیویه‌تی به‌پێی پێویستی دراوی بیانی دابین بكات.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سودانی باسی له‌وه‌شكردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی به‌های دۆلار ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ی دۆلاره له‌ڕێگه‌ی سه‌كۆیه‌كه‌وه به‌پێی ڕێنماییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بازرگانه‌كان و بانكه‌نان توانیویانه خۆیانی له‌گه‌ڵ بگونجێنن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، زیاتر له سێ مانگه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ئاستێكی پێوانه‌ی تۆماركردووه و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتیانی به دوای خۆیدا هێناوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له مانگی ڕابردودا حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا به‌های ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ١٣٢ هه‌زار دینار دابه‌زێندرێت و ئه‌و نرخه‌ش له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق په‌سه‌ند كرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP