هاوپه‌یمانی فه‌تح: به‌نداوه‌كانی توركیا شاره‌كانی عێراق له‌ناوده‌به‌ن

عێراق
15:03 - 2023-04-11



سەركرده‌یه‌ك له‌ (هاوپەیمانی فه‌تح) رایگه‌یاند، ڕەنگە به‌هۆی ئه‌و بەنداوانه‌ی توركیا كه‌ له‌سه‌ر رووباره‌كانی دیجله‌و فورات بینای كردوون، هه‌ندێك له‌ شارەکانی عێراق به‌ ته‌واووی له‌ناوبچن. 

عوده‌ی عەبدلهادی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، لەماوەی ٧٠ ساڵی رابردوودا ئەنكەرە بەردەوامە لە بیناكردنی دەیان بەنداو لەسەر لقەكانی ڕووباری دیجلە و فورات، كە بە خێراییەكی زۆر گەورە كاریگەری لەسەر بڕینی ئاو بۆ ڕووبارەكان و هەموو سەرچاوە ئاوییەكان لە عێراق هەبووە.

هۆشداریشیدا كه‌:" ڕەنگە ئه‌و بەنداوانه‌ی توركیا ببنە هۆی لەناوبردنی ته‌واوی هه‌ندێك شاری عێراق، چونكە ئه‌و به‌نداوانه‌ ده‌بنه‌هۆی وشكبوونه‌وه‌ی ڕووبارەكان.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌تح ده‌ڵێت:" بەنداوەكانی توركیا زیاتر لە ٧٠٠ ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدان، هەر مەترسییەكش لەسەر هەر بەنداوێك هەبێت، ڕووداوی وەك تسۆنامی لێده‌یكه‌وێته‌وه‌، كە ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت و ڕەنگە ببێتە هۆی سڕینەوەی تەواوی شارەكانی عێراق."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP