نه‌وه‌ی نوێ كه شاسوار عه‌بدولواحید ده‌یجوڵێنێت، كامپینی بۆ سه‌رخستنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستای عیراق كردووه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی رزگاركردنی نیشتمان، كه پێكهاتبوو له (ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده‌ی حه‌لبوسی و پارتی دیموكراتی كوردستان)، نه‌وه‌ی نوێش به سه‌رپه‌رشتی سروه عه‌بدولواحید كامپینی سه‌رخستنی حه‌لبوسی كردووه و له ناو ئاراسته‌ی ئه‌وان دابووه.
عه‌لی خه‌یالی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی عیراقی له دیدارێكیدا له به‌رنامه‌ی (یاده‌وه‌ری ترسناك)ـی كه‌ناڵی وه‌ته‌ن ئاشكرایكرد: "هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی به سه‌رۆكی په‌رله‌مان به پشتگیری و هه‌وڵی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ بوو".
"سروه عه‌بدولواحید سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی ئیمتدادی كرد‌و له‌گه‌ڵ عه‌لا ركابی گفتوگۆیان كرد و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرت به‌تایبه‌ت ركابی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حاكم زاملی باش نه‌بوو"، عه‌لی خه‌یالی واده‌ڵێت.
سه‌رۆك و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له 9ی 1ی 2022 به رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی (سه‌در و حه‌لبوسی و بارزانی) هه‌ڵبژێردرا، كه حه‌لبوسی بووه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پارتیش پۆستی یه‌كێك له‌جێگره‌كانی سه‌رۆكی به‌ركه‌وت.
عه‌لی خه‌یالی ده‌ڵێت: "سروه عه‌بدولواحید لوبی و هه‌روه‌زێكی باشی بۆ سه‌رخستنی حه‌لبوسی كرد‌و هه‌ڵبژێردرا به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
"سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ به‌ڕ‌ووكه‌ش وا خۆی ده‌ره‌خات كه ئۆپۆزسیۆنه، به‌ڵام له ر‌استیدا هیچ په‌یوه‌ندی به ئۆپۆزسێۆنبوونه‌وه نییه و هیچ پره‌نسیپێكیشی نییه"، ئه‌و چالاكوانه‌ی عیراق له كه‌ناڵی وه‌ته‌ن وایوت.
هاوپه‌یمانی (رزگاركردنی نیشتمان) خاوه‌نی 168 كورسی نوێنه‌ران بوون له كۆی 329 كورسیه‌كه، كه كوتله‌ی شیعی به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در 73 كورسی و هاوپه‌یمانی سیاده‌ی حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر 63 كورسی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش 32 كورسیان هه‌بوو، به‌ڵام حه‌لبوسی 200 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا 32 ده‌نگی زیاتری له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی هێناوه، كه‌واته نه‌وه‌ی نوێش 9 ده‌نگی پێداوه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش سروه هه‌ولێی بۆداوه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتندا.
عه‌لی خه‌یالی له باره‌ی هۆكاری پشتیوانی نه‌وه‌ی نوێ له رێككه‌وتنه‌ی (پارتی) تێدایه له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی و سه‌در، ده‌ڵێت:"هه‌ندێك له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی سروه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و سكاڵایانه كه له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحیدی برای هه‌یه كه تۆمه‌تباره به‌گه‌نده‌ڵی".
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق بەڕووکەش ئۆپۆزسیۆنن و لە ناوەڕۆکدا لایەنگرن، لە زۆربەی پرسەکاندا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی هاوهەڵوێستن و نەک هەر دەنگیان بە سەرۆکی ئەو لیژنانە نەداوە کە فراکسیۆنی یەکێتی وەریگرتون، بەڵکو کاندیدیشیان بۆ سەرۆکی لیژنەکان هەبووە، بەڵام بۆ سەرۆکی لیژنەکان کە پارتی وەریگرتون، کاندیدیان نەبووە.
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەکاتی هەڵبژاردنی محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە لە ٩ ئەندام پێکهاتوون، سەرجەمیان بایکۆتی دانیشتنەکەیان نەکردو لە ژورەوە مانەوە".
"هەر سەرۆکی لیژنەیەک لە پەرلەمان کە فراکسیۆنی یەکێتی خواستی بوبێت وەریبگرێت، فراکسیۆنی نەوەی نوێ کاندیدیان بۆ سەرۆکی ئەو لیژنەیە هەبووە و تەنانەت دەنگیان بە سەرۆکی ئەو لیژنانە نەداوە کە یەکێتی بەدەستیهێناوە، بەپێچەوانەوە بۆ سەرۆکی لیژنەکان کە پارتی کاندیدی بۆی هەبووە، نەوەی نوێ هیچ کاندیدێکی نەبووە و پێدەچێت دەنگی بە کاندیدەکەی پارتیش دابێت"، چرۆ حەمە شەریف وادەڵێت.
دەشڵێت: "فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق وەک ئۆپۆزسیۆن خۆی نیشان دەدات، بەڵام لەڕاستیدا بەپێی هەڵوێستەکانیان دوورن لە بێلایەنی، بەپێچەوانەوە لایەنگیری لە هەڵوێستەکانیاندا بەڕوونی دیارە".
لە هەڵبژاردنی پێشوو دا نەوەی نوێ، لەگەڵ تەڤگەری ئازادی هاوپەیمان بوو، دوو كورسیشیان بەركەوت، كە بە نزیكی پەكەكە ناویان دەهێندرا، بەڵام دیارە ئەمجارە نەوەی نوێ دوای شەفاعەتی پارتی لای توركیا، بارەكەی بەلای ئەنكەرەدا بۆ راستكردووەتەوە و ئێستا پێكەوەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP