فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کوشتنی گه‌وره تیرۆرستێكی داعشی لە باكوری سوریا راگەیاند، كه پیلانداری په‌لاماره‌كان و به‌رپرسی پیلانه‌كانی داعش بووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا، ئه‌وه‌یخستووه‌ته‌ڕو، بەرەبەیانی رۆژی ١٧ـ ی نیسان عەبدولھادی حاج عەلی، یەکێک لە سەرکردە دیاره‌کانی داعش لە سوریا‌و پلاندانەری ھێرشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپای رێکخراوەکە، لە ھێرشێکی ئاسمانیی كه به فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر ئه‌نجامدراوه له باكوری وڵاته‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه کوژراوە.
باسی له‌وه‌شكردووه كه ، جگه له‌و گه‌وره تیرۆرسته له هێرشه‌كه‌ی هێزه‌كانیان لە باکوری سوریا دوو تیرۆرستی دیكه‌ش كوژراون.
کۆلۆنێل جوپۆتشینۆ وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاش رایگەیاند، داعش ھەموو کاتێک ھەوڵدەدات سنووری ھێرشەکانی بۆ دەرەوەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست فراوان بکات، بۆیە پابەند دەبەن بە لەناوبردنی ھەمیشەیی رێکخراوەکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP