سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن سوپای سودان و هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا، به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌مڕۆ به‌یانی 22ی نیسان 2023 ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری (خه‌رتوم)ی پایته‌ختی سودان بیستراوه.
بەگوێرەی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، شەڕو پێكدادان لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی و فەرماندەیی گشتیی سوپا دەستیپێکردووە و لە (حلا حەمەد) و (خوجەلی) لە باکووری کۆشکی سەرۆکایەتیش دەنگی تەقینەوە بیستراوە و به ئاسمانی شاره‌كه‌شه‌وه فڕۆکەی جەنگیی بینراوه، هاوكات ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز لە ناوچەکانی دیکەی باکووری خەرتوم (سافیه - شەمبات) یش بیستراوه ، لەگەڵ هەواڵی بۆردومان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه لە دەوروبەری ڕادیۆی (ئوم دورمان).
لە لایەکی دیکەوە کەناڵی (قاهێرە) له زاری لە پەیامنێرەکەیه‌وه بڵاویکردەوە، کە بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ شەڕ و پێکدادانەکان لە خەرتوم وەستاون و تا راده‌یه‌ك ئارامیی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا.
ئه‌مه له‌كاتێكدا ئێوارەی دوێنی هەینی، هێزەکانی (پشتیوانیی خێرا) ئامادەیی خۆیان ده‌ربڕی كه به‌شێكی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی سودان بەڕووی گه‌شته‌كاندا بكه‌نه‌وه، بۆ ئەوەی وڵاتانی بیانی بتوانن ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان کە دەیانەوێت وڵاتەکە بەجێبهێڵن، بگوازنه‌وه.
هاوكات سەندیکای پزیشکانیی سودان هۆشداریی دا لەوەی کە جێهێشتنی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی بیانییه‌وه به مانای شکستیی ئاگربەست و بەردەوامبوونی شه‌ڕو پێكدادانانه‌كانه، داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیی كرد فشاره‌كانیان بۆسه‌ر هه‌ردوولا چڕبكه‌نه‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كان و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان و ته‌رمی كوژراوه‌كان.
راشیگه‌یاندووه، كه ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان له خه‌رتوم به ته‌واوی ئیفلیج بوونه‌و ده‌رمان و پێداویستییه پزیشیكییه‌كان زۆر كه‌من.
سەرچاوە: ئاژانسه‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP