هاوسەری سەرۆككۆماری ئێران پیرۆزبایی جەژن لە خانمی یەكەمی عیراق دەكات

جیهان
16:57 - 2023-04-23

هاوسەری سەرۆككۆماری ئێران بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە پیرۆزبایی نامەیەكی ئاڕاستەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عیراق كرد و داوادەكات: "هەردوولا پێكەوە لەپێناو بەدیهێنانی ژیانێكی باشتر بۆ ژنان و منداڵان كاربكەن".
جەمیلە عیلمولهودا، هاوسەری سەرۆككۆماری ئێران لە پیرۆزبایی نامەكەیدا كە ئاڕاستەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی كردووە راگەیاندووە: "خۆتان ئاگادارن رەواجی پیاوسالاری لە جیهاندا وایكردووە لەكۆمەڵگە پەراوێزخراو و گەشەكردووەكانیش، ژنان و منداڵان دوچاری بەشمەینەتییەكی زیاتر ببنەوە و ئازارێكی زیاتر بكێشن."
ئەوەشی خستوەتەڕوو: "رووخانی بونیادی خێزانەكانیش بێلانەیی و نائومێدییەكی گەورەی بۆمناڵان بەدواوە بووە".
لەبەشێكی تری نامەكەیدا هاوسەری سەرۆككۆماری ئێران ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی ژنان كردووە لە زیندووكردنەوەی بەها و ئاكارە خێزانی و كۆمەڵایەتییەكان و دەڵێت: "لەئاست سیاسەتی ریاكاریدا تاكە رێگە زیندووكردنەوەی بەها، ئاكار و مەعنەوییەتە، لەم بوارەشدا ژنان سیمبولی سۆز و میهرەبانی و خوازیاری دادپەروەرین. بۆیە دەكرێت كاریگەری خۆیان نیشانبدەن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP