عێراق كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سودان راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به سه‌ركه‌وتوویی و له پڕۆسه‌یه‌كی تایبه‌تدا، دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له خه‌رتوومی پایته‌ختی سودان گواستراونه‌ته‌وه.
پێشتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵات هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌یه‌كی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی عێراق له سودان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕو پێكدادان له خه‌رتوومی پایته‌ختی سودان به‌رده‌وامه، جگه‌له عێراق ژماره‌یه‌ك وڵاتی تریش باڵیۆزخانه‌كانیان له‌و شاره‌كه چۆڵكردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP