روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مۆڵگه‌یه‌كی داعش و دۆزینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی زێڕ و پاره‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان، رایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به پشتیوانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له باشووری شاری ره‌قه، مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان دۆزییه‌وه، كه چوار به‌رمیل زێڕ و پاره‌ی تێدا حه‌شاردرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: مۆڵگه‌كه له نزیك باخێكدا بووه، كه به باخی به‌غدادی ناسراوه‌و له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعشدا، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه: ئه‌و پاره و زێڕانه‌ی له باخه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، به ملیۆنێك دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP