بڕیاره سبه‌ینێ 25ی نیسان 2023 وه‌زیرانی به‌رگریی و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی وڵاتانی توركیا‌و روسیا‌و سوریا‌و ئێران له مۆسكۆ سه‌باره‌ت به سوریا كۆببنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا له زاری خه‌لوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیاوه رایگه‌یاندووه:" هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی وڵاتانی توركیا‌و روسیا‌و سوریا‌و ئێران ته‌واوكراوه كه بڕیاری سبه‌ینێ له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاکار ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:"کۆبوونەوە سێ قۆڵییه‌كه‌ی ٢٨ی کانوونی دووەم لە نێوان وەزیرانی بەرگریی و سه‌رۆكانی هەواڵگریی تورکیا و ڕوسیا و سوریا كه‌له مۆسكۆ بەڕێوەچوو، جەخت له درێژەدان بە کۆبوونەوەکان كراوه‌ته‌وه، رێشككه‌وتوون له‌سه‌ر په‌یوه‌ستبوونی ئێران به‌و كۆبونه‌وانه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، باسی له‌وه‌كردووه:" كه ئامانجیان چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه له رێگه‌ی دیالۆگ و به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی و سه‌قامگیرییی له‌ناوچه‌كه له زووترین كاتدا"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP