وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێنج هاوڵاتی عێراقی له سودان گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌غدای پایته‌خت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان توانیویانه پێنج هاوڵاتی عێراقی له سودان بۆ وڵات بگه‌ڕێننه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، "دوێنێ 14 هاوڵاتی دیكه‌یان له‌خه‌رتومی پایته‌خته‌وه بۆ ناوچه‌ی بۆرتسودان گواستۆته‌وه كه شوێنه‌كانی خۆیان سه‌لامه‌ت نه‌بون و مه‌ترسیان له‌سه‌رهه‌بو.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ژماره‌ی گه‌رم ته‌رخانكراوه بۆ وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كانی هاوڵاتیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی له سودان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئاگربه‌سته سێ رۆژیه‌كه‌ی سودان كۆتاییهات و جارێكی دیكه شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستیپێكرده‌وه، هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و سوپای سودانیش یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به بۆردومانكردنی باشوری خه‌رتوم.
به‌هۆی پێكدانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، له 15ی نیسانه‌وه زیاتر له ٤٢٠ كه‌س كوژراون و ٣ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سیش برینداربوونه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP