دیمه‌شق داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ سوریا ده‌كات

جیهان
14:42 - 2023-04-26

وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی و توركیا و روسیا و ئێرانی له‌ مۆسكۆ ئاشكراكردو رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیایان له‌ خاكی سوریاو جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به‌ رێگه‌ی (ئێم فۆڕ) كردووه‌.

دوێنێ  وه‌زیرانی به‌رگری سوریاو توركیاو ئێران و روسیا له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌هێزكردنی دۆسییه‌كانی ئاسایش له‌ سوریاو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌ كرا.

وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ خاكی سوریاو جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به‌ رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌ ( ئێم فۆڕ) كراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP