عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق رایگه‌یاند، له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه تا سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، جیاوازی هه‌بووه به‌راورد به دوو ساڵی رابردوو، چونكه له‌و ساڵانه‌دا رێژه‌ی بارانبارین كه‌م بووه‌و خۆڵبارین زیادیكردووه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، بارانبارین له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه، له كاتێكدا پێشبیان ده‌كرد له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان باش بوون و رێژه‌ی بارانبارین زۆر بووه و ئاستی ئاوی روبار و به‌نداوه‌كانی زیادكردووه و كوالێتی خاكه‌كه‌ش باشتر بووه.
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی مانگی ئایاریش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، دۆخی كه‌شوهه‌وا نزیك ده‌بێت له مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، ره‌نگه جیاوازییه‌كی كه‌م هه‌بێت و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زین به‌خۆیانه‌وه ببینن.
عامر جابری باسی له‌وه‌شكرد، هه‌موو وڵاتان به‌هۆی قه‌تیسبوونی گه‌رماو به‌بیابانبوونه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروستبووه‌و پێناچێت نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووبدات و پێشبینی ده‌كه‌ن له ئاستی ئاسایی‌دا بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP