سودان.. ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی پێكدادانه‌كان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دان

جیهان
11:26 - 2023-05-07

سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، له‌نێوان سوپا و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا، به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سودان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و  ژماره‌ی كوژراوانیش به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

سه‌ندیكای پزیشكانی سودان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌كاتێكدا نوێنه‌رانی دو لایه‌نی ململانێكان له‌ شاری جده‌ له‌ سعودیه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان و راگرتنی شه‌ڕ، تا ئێستاش پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا و هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامه‌و  له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 479 كه‌س له‌نێو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و دو هه‌زار و 518 برینداریش تۆماركراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بریندار و گیانله‌ده‌ستدان زۆرن و به‌هۆی سه‌ختی جوڵه‌ و دۆخی ئه‌منی وڵاته‌وه‌ نه‌توانراوه‌ بگه‌یه‌ندرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌كان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP