كەریم بێنیزما لەبەردەم هەلێكی زێریندایە

وەرزش
15:08 - 2023-05-17

كەریم بێنیزما لەبەردەم هەلێكی زێریندایە 
نوسینی – ئاكۆ بیبانی
كەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەبەردەم هەلێكی زێریندایە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە خۆی بسەلمێنیتەوەو ببێت بە فریاد رەسی یانەكەی پایتەختی مەدرید ، پار ساڵ لەهەموو ئاڵنگارییە قورسەكان بێنزیما پشكی شێری بەركەوتوو فریاد ڕەس و ڕزگار كەری  یانەی ڕیاڵ مەدید بوو ، پارساڵ تاكو بردنەوەی نازناوەكە بێنزیما كاری مەحاڵ و نەكردەی ئەنجام دەدا ، بۆ ئەم وەرزە ئاستی ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە ڕوەو داكشان رۆشتوە ، ژمارەو داتاكان پێمان دەلێت بێنیزما لەدۆخێكی قورسدایە ، لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەرووپا كەریم بێنزیما تەنها 4 گۆڵی تۆماركردوە لە 9 یاری رابردوو كە ئەمەش ئاماژەیەكی خراپ و شۆكهێنەرە بۆ ئەو ئەستێرە فەرەنسییە ، لە قۆناغی گروپەكاندا كەریم هیچ گۆلێكی تۆمارنەكردوە ، لە هەردوو یارییە قورس و چارەنوس سازەكەی قۆناغی هەشت و یاری چون بەرامبەر بە یانەكانی چێلسی و مان سیتی بێنزیما بە ئاستێكێ بەرزەوە دەرنەكەوتوە ، لەم وەرزەدا و لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەكان كەریم 29 گۆڵی تۆماركردوە ،  ئەمە لەكاتێكدا لە 38 یاریدا بەشداری كردوە ، بەراورد بە وەرزی رابردوو ژمارەیەكی خراپە ، ئەمە لەكاتێكدا وەرزی رابردوو 44 گۆڵی كردوە لە 46 یاریدا .
لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بێنزیما بەتەنها لە 12 یاریدا 15 گۆڵی تۆماركردوە كەچی لەم وەرزەدا خاوەنی تەنها 4 گۆڵە ، بێنیزما بەرامبەر بە یانە ئینگلیزیییەكان ئاستێكی بەرز و نمونەیی پێشكەش كردوە 20 جار تۆڕی گۆڵی یانە ئینگلیزەكانی لە چامپیۆنزلیگ هەژاندوە ، بێنزیمە زۆرترین گۆڵی لە یانەی لیڤەرپول  كردوەكە  7 گۆڵ جارە ،  چێلسی و مان سیتیش  هەریەكە و شەش جار تۆڕی گۆڵەكەیانی بەسەر كردۆتەوە . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP