د.خالید شوانی وەزیری داد،ئەمڕۆ شەممە،سەردانی گرتووخانەی ناوەندی بەغداى کرد

کوردستان
23:36 - 2023-05-20

بۆ ئاگاداربوون لە کۆتا قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی بەشەکانی سزا سووکەکان لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی بەندکراوەکان بەپێی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ.
هەر لەچوارچێوەی پەرۆشی بۆ بەدواداچوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە وبەرەوپێشبردنی بەشەکانی چاکسازی بەپێی بەرنامەی حکومەت،جەنابی وەزیر کەرتی گرتووخانەکانی بەسەرکردەوە، جەختیشیکردەوە کە وەزارەت بەبایەخەوە دەڕوانێتە چاکسازی بەندکراوەکان لەمیانی سازکردنی بەرنامەکانی شیاندنەوە،بەمەبەستی دووبارە تێکەڵکردنەوەیان بەکۆمەڵگا وفێرکردنیان بەکار وپیشە تاوەکو لەدواڕۆژدا ودوای تەواوکردنی ماوەی سزاکانیان یارمەتیدەریان بێت.
د.شوانی ڕاسپاردەیدا بەتەرخانکردنی بەشێکی تایبەتی گرتووخانەکە بۆ بەندکردنی تاوانبارانی تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان وجیاکردنەوەیان لەبەندکراوەکانی دیکە لەگەڵ دروستکردنی بنکەیەک بۆ دووبارە شیاندنەوەی بەندکراوەکان وچاکبوونەوەیان لەئاڵۆدەبوون ودووبارە تێکەڵکردنەوەیان بەکۆمەڵگا،هەروەها ڕاسپاردەیدا بەدەستەبەرکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ بەندکراوەکانی بەشەکانی گرتووخانەکە،وکارکردن بۆ فەراهەمکردنی یاسایەک بۆ بەتاوانبار ناساندنی ئەو کەسانەی کەرەستەی قەدەغەکراو دەبنە نێو گرتووخانەکان.
جەنابی وەزیر قۆناغەکانی کارکردنی بەسەرکردەوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لەنێو گرتووخانەکە بۆ چارەسەرکردنی هەموو حاڵەتە پزیشکییەکانی بەندکراوەکان ودابینکردنی کارمەندی پزیشکی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP