هێزه‌كانی پێشمەرگە و سوپا لە ناوچەکانی "بۆشایی ئەمنی" سنووری خورماتو، ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه‌یان به پشتوانیی هێزی ئاسمانیی ده‌ستپێكرد.
په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ركوك له سنووره‌كه وتی:" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 27ی ئایاری 2023 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، له سنووری گونده‌كانی غه‌ڕه و په‌ڵكانه‌و تاوێركه‌وه‌ی سه‌ربه خورماتوو كه به ناوچه‌ی (بۆشایی ئه‌منی) ناسراون، كێوماڵكردن و پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كه له پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستپێكرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌فدی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش له سنووره‌كه كۆبونه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندووە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی ١٠ی ساڵی رابردووەوە لە ئەنجامی ھێرش و ئۆپراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکان، تائێستا ١٥٥ تیرۆریستی داعش کوژراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP