وه‌زیری نه‌وتی عیراق ڕایگه‌یاند، توركیا بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵی كردووه به‌پاسـاو، بۆ ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه له‌ئێستادا چاوه‌ڕێی هاتنـی وه‌فدێكی توركیان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق، له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان به‌و ناوچانه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه‌بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی شوبات زیانی پێگه‌یاندووه، به‌و هۆیه هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ته‌واوی ڕاگیراوه.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا چاوه‌ڕێی هاتنی وه‌فدێكی توركیان بۆ عیراق، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.
لای خۆیه‌وه كازم توكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز ڕایگه‌یاند، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌توركیا تا ئه‌و كاته‌ی، عیراق له‌و ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره خۆش نه‌بێت، كه‌دادگای پاریس به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی، ڕێگه نادات نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك هه‌نارده‌بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP