ئاسۆ مامەند: بەردەوام دەبین لە درێژەپێدان بە رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال

کوردستان
17:45 - 2023-05-28

رۆژی یەک شەممە ٢٨-٥-٢٠٢٣ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی، بە بۆنەی یادی (٤٨) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و لە چوارچێوەی (هەفتە یادی یەکێتیی) و بە ئامادەبوونی ئەندام و کادیر و لایەنگرانی یەکێتیی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە هۆڵی شەهید مەلا سەعید قەرەناوی لە ناحییەی قەرەناو بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەرەتا پیرۆزبایی یادی (٤٨) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە ئەندامانی ئامادەبووی کۆبوونەوە کرد، و رایگەیاند؛ باشترین وەفا بۆ رەوانشاد سەرۆک مام جەلال درێژەدانە بە رێبازەکەی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد؛ یەکێتیی هەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، و هەر لەو پێناوەشدا دامەزراوە و درێژە بە خەبات دەدات.

هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا ئاسۆ مامەند، و وەڤدی یاوەری سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی تەقتەقی کرد، و لە لایەن لێپرسراوو ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیتەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

لە دانشتنێکدا ئاسۆ مامەند رێنوێنی کردن کە زیاتر بچنە ناو کۆمەڵانی خەڵک، و لە نزیکەوە گوێ لە کێشە و داواکارییەکانیان بگرن بە ئامانجی گەیاندنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و چارسەرکردنیان.

دواتر سەردانی ناحییەی تەقتەقی کرد، و لە لایەن بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ناحییەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.

لە دانشتنێکدا ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی رایگەیاند؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنورەکە و گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆیان، پاڵپشت و پشتیوانتان دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP